ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی ‏بڵاوکردەوە، بەپێی پێسبینییەکان لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، تەنها ‏لەهەندێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ‏ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ‏هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.‏

كەشناسی پێشبینیشی كردووە پلەكانی گەرما نزیكەی دوو پلە بەرزببنەوە.‏

بۆ ئەم دوو ڕۆژە تەنها لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سلێمانی کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە

رێکخراوێکی ناحکومی بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە، داتاکان دەریدەخەن…
Total
0
Share