پێدەچێت شاكیرا 8 ساڵ بخرێتە زیندان

لە كاتێكدا كێشمەكێشی دادگای نێوان خۆی و جێرارد پێكێی هاوڕێی پێشووی تەواونەبووە، بەهۆی فێڵكردن لە باجداندا پێدەچێت ژنە گۆرانیبێژ شاكیرا هەشت ساڵ زیندانیبكرێت.

ڕۆژنامەی لاڤانگواردیای ئیسپانی بڵاویكردەوە، پێكێ ئاسوودە نییە و بە تووڕەییەوە دوایین دانیشتنی دادگای تایبەت بە جیابوونەوەی خۆی و شاكیرای بەجێهێشتووە، بەو پێیەی شاكیرا ڕووبەڕووی فشاری كردووەتەوە.

وەك زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە ئاشكرایانكردووە، ژنە گۆرانیبێژە كۆڵۆمبییەكە لەبارەی مافی بەخێوكردنی دوو منداڵەكەیانەوە ڕێكناكەوێت، سەرباری ئەوەی پێشتر ڕێككەوتبوون ئەو پرسە بە شێنەیی چارەسەربكەن و نەیگەیەنن بە دادگا.

هاوكاتی ئەو ناكۆكییەی دوای 11 ساڵ لە پێكەوەبوون كەوتووەتە نێوان شاكیرا و یاریزانەكەی بەرشەلۆنەوە، بەپێی سەرچاوەكان بەهۆی كەیسێكی پێشووەوە كە تۆمەتباركراوە بە فێڵكردن لە باجداندا، پێدەچێت شاكیرا بە هەشت ساڵ زیندانیكردن و 23 ملیۆن یۆرۆ سزابدرێت.

بابەتی پێشتر

بەدەستهێنانی ئایفۆن 14 لە كوردستان پێداویستییە یان چاولێكەری؟

بابەتی دواتر

سێ كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share