ئێران: بەنداوەكەی توركیا عێراق و ئێمەشی تووشی گرفت كردووە

حكومەتی ئێران دەڵێت، بنیادنانی بەنداوی “ئلیسو”ی لەلایەن توركیاوە، ئێران و عێراق دووچاری گرفت دەكات.

ماوەی چەند ساڵێكە توركیا بنیادنانی بەنداوێكی گەورەی لەسەر ڕووباری دیجلە دەستپێكردووە كە دەبێتە دووەم گەورەترین بەنداوی ئەو وڵاتە و ئاوی ڕووباری دیجلە بەڕێژەیەكی زۆر دەگرێتەوە.

عەلی موریدی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی پاراستنی ئاو و خاك لە ڕێكخراوی ژینگەی ئێران دەڵێت، “بەنداوەكە ئەگەری دروستكردنی گرفتی ئاوی لەو وڵاتانەدا زیادكردووە كە دیجلە دەڕژێتە ئاوەكانیانەوە، لەوانە ئێران و عێراق”.

بەپێی وتەی موریدی، بەنداوی “ئلیسو” چوونی ئاو بۆ زەوییە شێدارەكان كەمدەكاتەوە و دەیانكات بە ناوچەی خۆڵبارین، ئەوەش چەندین زیانی گەورەی دەبێت كە دەبنەهۆی پەكخستنی سیستمی ژینگەی ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ…
Total
0
Share