پێویستە لە چ کاتێکدا تەواوکەرە خۆراکییەکان بەکاربهێنرێن؟

مەبەست لە تەواوکەرە خۆراکییەکان ئەو دەرمانانەن لە شێوەی حەب یان دەرزی یان شروب بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی جەستە لە ڤیتامین و کانزاکان، بەڵام چ کاتێکی رۆژ گونجاوە بۆ بەکارهێنانیان؟ ئەوا بەپێی جۆری ڤیتامین و کانزاکە دەگۆڕێت بەم شێوەیە:

 

– ئەو تەواوکەرە خۆراکییانەی بۆ چارەسەری کەمخوێنی بەکاردێن، نابێت لەگەڵ دەرمانی دیکەدا بخورێت، هاوکات پێویستە لەگەڵ بڕێکی زۆر ئاو بخورێت، باشترە لەدوای خواردنیی میوەی جۆراوجۆر بخورێت، باشترین کاتیش دوو بۆ چوار کاتژمێر دوای نانی بەیانییە.

– ڤیتامین دی و کالسیۆم، پێویستە لەگەڵ ژەمێکدا بخورێن کە چەوری تێدایە، چوونکە ڤیتامین دی و کالسیۆم باشتر لە چەوریدا دەتوێنەوە.

-زینک، باشترە دوو کاتژمێر دوای نانی نیوەڕۆ بخورێت، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ دەرمانی کەمخوێنی و ئاسندا نەبێت.

– ئۆمیگا 3، باشترە راستەوخۆ دوای نانی نیوەڕۆ بخورێت چونکە لەو کاتەدا گەدە لە ئەوپەڕی چالاکیدایە.

-مەگنسیۆم، باشترە دوای نانی ئێوارە بخورێت، چونکە خەوێکی ئاسوودەت پێدەبەخشێت.

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی بوو بە ئەندامی تۆڕی كاریگەریی ئەكادیمیی نەتەوە یەكگرتووەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share