190 پەرلەمانتار داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

داوایەكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان.

سائر موخیف، پەرلەمانتار لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایەكی فەرمی پێدراوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان پاش كۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی چلە.

وتیشی، “داواكارییەكە لەلایەن 190 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە پێشكەشكراوە”.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پابەندە بە دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان بەپێی ئەو داوایەی پێشكەشیكراوە، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا.

دووپاتیشیكردەوە، هیچ بەڵگە و بیانوویەك نییە بۆ درێژەدان بە پەكخستنی كاری یاسایی و چاودێری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share