لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

گەڕان لە تۆڕەکانى ئینتەرنێتدا

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت بگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “هەوڵدەدەین باشترین خزمتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتییان و دامەزراوەکان بکەین، بۆ ئەمەش هەوڵمانداوە هێڵی ئینتەرنێت بە باشترین کوالێتی بگەیەنینە ناوچە جیاوازەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “گەیاندنی هێڵی ئینتەرنێت لە رێگەی کێبڵەوە کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت، هەر بۆیە بڕیارمانداوە لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت بەسەرجەم ناوچەکان بگەیەنین”.

ئاشکراشیکرد، “دەرگای گفتوگۆمان بە رووی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات گرێبەست واژۆ بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

سالم عیساوی یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونییەوە. سالم…
Total
0
Share