پەیامێكی بەپەلە لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێویستە هەموو رێكارێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق بگیرێتەبەر و لایەنە ئەمنییەكان رادەسپێرێت بەمەبەستی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق”.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد كە تێیدا پێداچوونەوە بە دۆخی پرسە ئەمنی و سەربازییەكان كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
Total
0
Share