ئەمریكا “سواڵكەرێك” بە 100 ملیۆن دۆلار قەرەبوودەكاتەوە

لە كاتی دەستگیركردنیدا “ملی شكا” و دادگا بە 100 ملیۆن دۆلار قەرەبوویكردەوە، ئەمە پوختەی چیرۆكی جێری بلاسینگەیمە كە دەرۆزەكەرێكی ئەمریكییە.

ساڵی 2018 ئەفسەرێكی پۆلیسی ئەمریكا بە تۆمەتی ئەوەی “سواڵیكردووە”، هەوڵی دەستگیركردنی جێری بلاسینگەیمی داوە و لەو كاتەدا بە داری كارەبایی لێیداوە، دەستبەجێ جێری كەوتووەتە سەرزەوی و دەموچاوی و ملی شكاون و بەو هۆیەوە دووچاری ئیفلیجی بووە.

پارێزەری جێری بلاسینگەیم ڕایگەیاندووە، پۆلیس بەبێ بەزەیی و بە توندوتیژییەوە مامەڵەی لەگەڵ ناوبراودا كردووە و ماوەی چوار ساڵە لەسەر جێگا كەوتووە، تا ئێستاش 14 ملیۆن دۆلار تێچووی چارەسەر و چاودێریی تەندروستیی جێری بووە.

دادگای فیدراڵیی ئەتڵانتا لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا، بڕیاری دا جێری بلاسینگەیم بە 100 ملیۆن دۆلار قەرەبووبكرێتەوە، كە 60 ملیۆن دۆلاری پۆلیسی ئەتڵانتا دەیدات و دەبێت 40 ملیۆن دۆلاریش خوودی ئەو ئەفسەرە بیدات كە جێریی دەستگیركردبوو.

ساتی دەستگیركردنی جێری بلاسینگەیم
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share