پیاوێک فڕۆکەکەی دەکات بە ڤێلا و نرخی مانەوەی هەر شەوێکی خەیاڵییە

بازرگانێکی ڕوسی سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی فڕۆکەیەکی زەبەلاح بۆ ڤێلایەکی تایبەت بە مانەوە، ئامادەکاری دەکات بەمنزیکانە بە کرێی رۆژانە پێشکەشی بکات.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە فڕۆکە مەدەنییە کۆنەکان، بەتایبەتی فڕۆکە زەبەلاحەکانی بۆینگ، دەکرانە چێشتخانە و مۆزەخانە و تەنانەت هۆتێل و شوێنی ئاهەنگگێڕان، بەڵام ئەم فڕۆکە تایبەتە کە بۆینگ 737 بوو، گۆڕدرا بۆ ڤێلایەکی کوالێتیی بەرز و دەکەوێتە سەر بەردێک لە نزیک کەناری نایانگ-نایانگ لە دوورگەی بالی لە ئەندەنوسیا، بە یەکێک لە جوانترین پڕۆژەکانی گۆڕینی فڕۆکە دادەنرێت.

بەپێی تۆڕی سی ئێن ئێن، فڕۆکەکە پێشتر بەشێک بووە لە  “هێڵی ئاسمانیی ماندالا”، بۆینگ 737 لەلایەن بازرگانێکی روسیەوە خانەنشین کراوە فێلیکس دیمەین لە ساڵی 2021دا گواستییەوە بۆ شوێنی ئێستای.

ڤێلاکە دوو ژووری نوستن و مەلەوانگەیەکی گەورەی تێدایە، دەکەوێتە بەرزیی 150 مەتر لە ئاستی دەریاوە، لە مانگی نیسانی داهاتووەوە بەردەستە بۆ کرێ، نرخی هەر شەوێکیشی لە نزیکەی حەوت هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەر ژوورێک.

تۆڕەکە لە زاری دێمین خاوەنی زنجیرە هۆتێلەکانی “بۆبل”ەوە بڵاویکردەوە، سەرەتا بیری لە کڕینی فڕۆکەیەکی جۆری تایبەتی کردووەتەوە بۆ بەکارهێنانی کەسی، بەڵام دواتر بیری لەوە کردەوە کە دەتوانێت فڕۆکەکە بکاتە هۆتێلێکی ناوازە.

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی دیکە غازی عەنتابی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاوەخواردنەوە حەرام دەکرێت

کتێبخانەی مەلیک عەبدولعەزیزی سعودی، ڕۆژی سێشەممە، دەستنووسێکی دەگمەنی نمایشکرد کە تەمەنی زیاتر لە چوار سەد ساڵە و قاوەخواردنەوە…
Total
0
Share