6 ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە خواردنەوە گازییەکان

توێژینەوەکانی بواری خۆراکناسی و تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوە گازییەکان ‘زیانی گەورە’ بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنن، وەک؛ زیادبوونی کێشی لەش، کلۆربوونی ددان، زیپکە، تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکری جۆری دووی مەترسیدار و خەوزڕان.

لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئالوودەبووی خواردنەوە گازییەکان، ماڵپەڕی تەندروستیی “Health Line”، 6 ڕێگا و ڕێنمایی بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە خواردنەوە گازییەکان پێشنیاز کردووە.

1. خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە
لە کاتی هەستکردن بە تینوێتی، زۆر کەس پەنا دەباتە بەر خواردنەوە گازییەکان، لەم بارەدا پێویستە لەجیاتیی خواردنەوە گازییەکان، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخورێتەوە.

2. بنێشت بجوو
کاتێک حەزت بۆ خواردنەوە گازییەکان جووڵا، هەوڵ بدە بنێشت بجوویت، یان ئەوەی بیر لە هەر چالاکییەکی بەسوودی وەک خۆشۆردن یان پیاسەکردن بۆ چەند خولەکێک بکەیتەوە.

3. مەهێڵە بریست ببێت
پێویستە تەواوی ژەمەکانی ڕۆژ نان بخۆیت و نەهێڵیت برسیت ببێت، بە خواردنی چەند ژەمێکی سووکی وەک چەرەزات و میوەی تازە، پێویستیی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کەم دەبێتەوە.

4. شیرینیی تەندروست بخۆ
هەندێک جار، کەسێک خواردنەوە گازییەکان وەک جۆرێک لە شەکرەکان دەخواتەوە کە هەست بە وزە و چالاکی دەکات، لەم بارەدا، دەکرێت هەندێک شیرینیی تەندروستی وەک میوە وەرزییەکان یان هەنگوین و شیر بخۆیتەوە کە ماددەی خۆراکیی بەسوودیان تیادایە بۆ لەش.

ئەو ماددە خۆراکی و شەکرەی لە میوەکاندا هەن زۆر زیاترن لەو شەکرەی لە خواردنەوە گازییەکاندا هەن.

5. کۆنترۆڵی فشاری دەماری بکە
ماڵپەڕی “Health Line” ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەندێک کەس دوای ئەوەی هەست بە فشاری دەماری دەکەن، پەنا دەبەنە بەر زیاتر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان، هەر بۆیە توێژینەوەکە پێشنیازی ئەوەی کردووە کە وەرزشکردن و تێڕامان و مەشقی هەناسەدان لەو حاڵەتەدا ئەوپەڕی کاریگەریی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو فشارە.

6. خواردنەوە تەندروستەکان بخۆرەوە
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە لەجیاتیی خواردنەوە گازییەکان، خواردنەوە تەندروستەکانی وەک چای سەوز و چای گیایی و ئاوی گوێزهند یان ئاوی نەعنا یان قاشە خەیار بخورێتەوە و بخورێت.

بابەتی پێشتر

مامۆستایەک گورچیلەیەکی خۆی بە خوێندکارێک دەبەخشێت

بابەتی دواتر

کۆمپیوتەرێکی دەگمەن بە 459 هەزار دۆلار فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share