دەیان كەسی پەیوەندیدار بە داعش لە كامپی هۆل دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە دەیان كەسی پەیوەندیدار بە داعش لە كامپی هۆل دەستگیركران، وەك ئەوەی بەرپرسێكی كورد ئاماژەی پێداوە.

كامپەكە، كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دایە، كەمتر لە 10 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی عێراقەوە دوورە.

هۆل، كە بەدەست چڕی و خراپی دۆخەوە دەناڵێنێت، نزیكی 56 هەزار كەس لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا 10 هەزاری بیانی، وەك ئەوەی لە ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، زۆرینەیان كەسوكار و كەسی نزیكی چەكدارانی داعش، ئاوارە سوری و پەنابەرە عێراقییەكانن.

هەڵمەتەكەی هێزەكانی هەسەدە، ئامانج لێی “دەستگیركردنی پلانداڕێژەرانی داعشە لە كامپەكە، ئەوانەی كاری تیرۆرستانە ئەنجامدەدەن، سەرەڕای وەرگرتنی پەنجەمۆر و بەدەستهێنانی ئامارێكی نوێی نیشتەجێبووانی كامپەكە”، وەك ئەوەی سیامەند عەلی شەڕڤان لە یەكینەكانی پاراستنی گەل، یەكێك لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی هەسەدە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەیڵێت.

سیامەند ئاشكراشیكرد، چوار تونێل لەنێو كامپەكەدا ئاشكراكراون، 27 گومانلێكراویش دەستگیركراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هێزەكانیانەوە خێوەتە چۆڵەكان لابراون، كە داعش لەمیانەی هێرشەكانیدا بەكاریدەهێنان.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا ناوەندێکی بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنانی داعش هەبووە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. کافتریایەک بەهۆی نەبوونی هیچ مۆڵەتێک و مەرجی تەندروستی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share