بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمان پشووی هاوینە وەردەگرێت.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ پشووی هاوینەی پەرلەمانی کورستان دەستپێدەکات کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پشووی یاسادانانە.
وتیشی، پشووەکە ماوەی دوو مانگە و تاوەکو 1ی ئەیلولی 2025ە، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نییە پەرلەمان دەوامی تێداناکرێت و هەر حاڵەتێکی پێویست هەبێت پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجامدەدات.