هاتوچۆی سلێمانى بڕیارێكى توندى بۆ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل ده‌ركرد ‏

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ى كارى دیلیڤه‌ری ده‌كه‌ن، ‏پێویستە هۆکارەکانی سەلامەتی بەکاربهێنن و خۆیان به‌دوور بگرن لە ڕۆیشتن بە ‏پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتییان، داواش ده‌كات هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ‏مۆڵەتی لێخورینی نییە، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ‏دەرهێنانی مۆڵەت.‏

له‌ ئاگادارییەکدا كه‌ ئاراسته‌ى شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی کاری دیلیڤەری دەکەن، ‏هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکه‌ین، بەتایبەت شۆفێری ‏ئەو ماتۆڕسکیلانەی کاری دیلیڤەری دەکەن، پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی ‏سەلامەتی لە دەستکێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکاربهێنن ، خۆشیان به‌ دوور بگرن لە ‏ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتییان”.‏

هاتوچۆ بۆ شۆفێرەكانی دووپاتیكردووەتەوە، “دەبێت خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ‏ماتۆڕسکیل بن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیلیش مۆڵەتی لێخوڕینی نییە، بەزووترین کات ‏سەردانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسکیل، بە ‏پێچەوانەوە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت و ‏ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەراگرتن دەکرێت و توندترین سزا دەدەرێت” . ‏

هاتوچۆى سلێمانى داواكاریشه‌ هاوڵاتییان لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە، ‏پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (‏JCC‏) یان ‏پەیوەندی بە ژمارە (188)ی کۆنترۆڵی هاتوچۆ بکەن، بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و ‏لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.‏

بابەتی پێشتر

ڕێگای ئاسنین عێراق بە پاکستان و ناوچەی قەوقاز دەبەستێتەوە

بابەتی دواتر

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share