هەولێر.. دوای 10 ڕۆژ لە ونبوونی تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، دوای 10 ڕۆژ لە بێسه‌روشوێنبوونی به ‌مردوویی له‌ناو بینایه‌كدا له‌سه‌ر ڕێگەی نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتە‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار كرانه‌وه‌ لە ‌بوونی ته‌رمێك له‌ نێو بینایه‌كی هه‌یكه‌ل له‌ سه‌ر ڕێگای نێوان (هه‌ولێر- كه‌ركوك).

باسی لەوەش كردووە ، “دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتن چونه‌ شوێنی مه‌به‌ست له ‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووە كه‌سێك به‌ناوی ئه‌مین ئومێد عه‌بدولكه‌ریم ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌ نێو بیناكه‌ كۆتایی به ‌ژیانی هاتووه‌”.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، “گەنجەكە‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژه‌ له‌ ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بێسه‌روشوێن بووه‌، به‌هۆی تێكچوونی شێوه‌ی ته‌رمه‌كەشی‌، ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا، پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌هۆكاری ڕاستی مردنی ئه‌و گه‌نجه‌”.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی خاوەنپێداویستیی تایبەت بڕیاردرا

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی كۆبوونەوەیەك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانەوە ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share