کوردێک وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایانکرد، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران مامۆستا “عەبدولسەلام کەریمی” وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری كەمینە ئایینییەکان هەڵبژاردووە.

عەبدولسەلام کەریمی، خەڵکی شاری سەقزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوننە مەزهەبە، ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژهەڵات لە شارە جیاجیاکان پۆستی كارگێڕیی لەناو حکومەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عەبدولسەلام کەریمی ڕایگەیاندووە، “لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی-یەوە پێیوتراوە نابێت جیاوازی بکات لەنێوان کەمایەتییە ئایینییەکان و نەتەوەییەکان، چونکە ڕەئیسی بوونی ئەوان بۆ بەهێزیی ئێران بەگرنگ دەزانێت”.

عەبدولسەلام کەریمی تەمەنی 54 ساڵە و لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، سێ پۆستی كارگێڕیی لە ڕۆژهەڵات هەبووە، کە لەهەریەکێکیاندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ماوەتەوە.

ڕاوێژکارە نوێیەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، پێشتر پێنج ساڵ قائیمقامی شاری دیواندەرە، پێنج ساڵ بەرپرسی زانکۆکانی پەیام نوور لە مەریوان و سنە، پێنج ساڵ جێگری سەرۆکی پلاندانانی ڕێکخراوی پەروەردەی پارێزگای سنە و بەڕێوەبەری ناوەندی زانستی ئیسلامی ئیمام شافعی-ی سنە بووە.

بابەتی پێشتر

گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت سەدر-ی لە نەجەفەوە بردە بەغداد

بابەتی دواتر

یەپەگە: مەترسیی ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی عەفرین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رەواندز پاسێكی خوێندكاران وەرگەڕا

پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە ژمارەیەك خوێندكار برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share