پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

ئەو ھاوڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی پاسپۆرت، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكرێنەوە.

لە ئاگادارینامەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی-دا هاتووە، بەهۆی دەستپێکردنی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، لە ڕۆژی شەممە 20/8/2022ـەوە تا ڕۆژی 27ی مانگ، ڕۆژانە هێڵی ئینتەرنێت لە كاتژمێر 7:30 خوولەكی بەیانییەوە تا كاتژمێر 10:30 خوولەكی بەیانی ڕادەگیرێت، بۆیە لەو كاتانەدا بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی پاسپۆرت سەردانیان نەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، لە ئاگادارینامەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەر ھاوڵاتییەک کاری لای سکاڵانووسەکان ھەیە بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی پاسپۆرت، لە ماوەی ئەو ڕۆژانەدا تا کاتژمێر 10:30ی بەیانی ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت و لەو كاتانەدا سەردانیان نەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن…
Total
0
Share