سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێـت، لە ناحیەی قەرەتەپە سێ كەس 300 ملیۆن دیناریان دزی و هەڵاتن بۆ سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سێ كەس لە ناحیەی قەرەتەپە 300 ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵاتن بۆ شاری سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و بە هاوكاريی ئاسایشی گەرمیان دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو سێ تۆمەتبارە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی سزادەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە سێ چالاکی جیاوازدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران، کە ویستوویانە لە رێگەی پۆستەوە ماددەی هۆشبەر بنێرن…
Total
0
Share