كارەبای نیشتمانی ئەم شوێنانە كەمكرایەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هاوبەشانی كارەبا لە پیرمام و كۆڕێ ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی سووتانی وێستگەی مۆبایلی كارەبای پیرمام ماوەی پێدانی كارەبای سنوورەكە كەمبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هاوبەشانی كارەبا لە پیرمام و كۆڕێ ئاگاداردەكەینەوە بەهۆی سووتانی وێستگەی مۆبایلی كارەبای پیرمام، ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی سنوورەكە كەمبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی گواستنەوەی كارەبای هەولێر و دابەشكردنی كارەبای پیرمام و كۆنتڕۆڵی كارەبا لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو كارەبای پیرمام چارەسەردەكەن و پێشبینیدەكرێت لە ماوەی 72 كاتژمێریشدا گرفتی كارەبای كۆڕێش چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share