بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیشەسازان وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە

بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ بازاڕی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان وەفدێکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاکانی هەرێم لە شاری بەغدادن.

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشە و گرفتەکانی پیشەسازانی هەرێمی کوردستان و بابەتی رێگریکردن لە کاڵا و بەرهەمەکانیان لە بازگەکانی حکومەتی فیدڕاڵ وەک وەفدێکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان، سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و دهۆک لەگەڵ سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەشاری بەغدادین.

بڕیارە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی یەکێتی پیشەسازکارانی عێراق کۆببنەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر سوودمەندبوونی پیشەسازکارانی هەرێمی کوردستان لەو ماف و ئیمتیازاتەکان هاوشێوەی پیشەسازکارانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت رەشنووسی بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمڕۆ…
Total
0
Share