دورانت بۆ برۆکلین نێتس: وازناهێنم

کێڤن دورانت، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و یانەی برۆکلین نێتس دووپاتی دەکاتەوە، پلانی نییە بەم زووانە وازهێنان ڕابگەیەنێت.

دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆک و ستافی ڕاهێنانی یانەی برۆکلین نێتس دووچاری کێشە بوو، کێڤن دورانت بە ئیدارەی نێتسی ناچارکرد لە نێوانی خۆی و ستافی ڕاهێنان و چەند یاریزانێکدا بژاردەیەک بکات، بەو واتایەی جەمسەرێک هەڵبژێرێت و جەمسەرەکەی دیکە دووربخاتەوە.

جو تسای کەنەدی، خاوەنی تیمی نێتس بە ئاشکرا وەڵامیدایەوە و پاڵپشتیی ستیڤ ناشی ڕاهێنەری کرد، بەو هۆیەوە دورانت بێدەنگی هەڵبژارد.

میدیاکان پێیان وابوو ئەفسانەکەی (NBA) وازهێنان ڕادەگەیەنێت، یاخود ڕوودەکاتە یانەیەکی دیکە، بەڵام ئەو زانیارییەی بە درۆ خستەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی، “دەزانم زۆرینەی خەڵک لە خۆم زیاتر باوەڕیان بە سەرچاوە نەناسراوەکانە، بەڵام باشترە بزانن کە لە پلانمدا نییە وازبهێنم.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share