چاڤی یاخود حەمەد؟

لە ئێستادا یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە ڕابەرایەتیی یونس مەحمود لە هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی گراهام ئارنۆڵد-دا دەگەڕێت و دوو لە بەهێزتریین ناوەکانیش هەریەکە لە عەدنان حەمەد و چاڤی هێرناندزن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، پاش ئەوەی گراهام ئارنۆڵد نیازی خۆی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ڕاگەیاند؛ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، چەند ڕاهێنەرێکی وەک جێگراوە دەستنیشانکردووە و لە نێوانیشیاندا دوو لە بەهێزتریین پاڵێوراوەکان، هەریەکە لە عەدنان حەمەد و جاڤی هێرناندزن.

پاش ئەوەی چاڤی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە لەوانەیە کاروانی ڕاهێنەرایەتیی خۆی بۆ هەڵبژاردەیەک بگوازێتەوە، لە ئێستادا ئەم لێدوانەی بووەتە جێگای سەرنجی چەند هەڵبژاردەیەک و لەنێوانیشیاندا هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق.

هەروەها بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش بێت، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق عەدنان حەمەدی وەک جێگرەوە لە ئەگەری سەرنەکەوتن لە گرێبەستکردن لەگەڵ چاڤیدا دەستنیشانکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share