خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و چێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی لە بەغداد و هەشت پارێزگای دیکە دەستیپێکرد، لە بەغداد بە دوو ئاراستەی جیا خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەدان کەس لە لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی لە نزیک پردی حوسێن لەلای باشووری ناوچەی سەوزەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

هەروەها لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەدەر لە پارێزگا سونییەکان، هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەرەوە پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی كرد و ڕایگەیاند، خۆپیشاندان بۆ چاكسازی بكەن و بە هێمنی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

لە پەیامەكەی موقتەدا سەدردا هاتووە، “ئێمە و لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لەسەر بوونی گەندەڵی كۆكین و بەڵام لەبارەی هەمان بابەت لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ناكۆكین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
Total
0
Share