ئەمریکا سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی خستە لیستی سزاکانەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، فەرماندەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی بەناوی عەبدولعەزیز ئەلمحەمداوی خستە لیستی سزاکانییەوە.

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی زیاتر بە “ئەبو فەدەک” ناوی دەرکردووە و یەکێکە لەو کەسایەتییە سەربازییانەی نزیک لە ئێران لەناو خاکی عێراق و سوریادا.

بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی لەناو لیستێکی نوێی سزاکانی ئەمریکادا هات، کاتێک 16 ناوەندی دیکەی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران خرانە لیستی سزاکانەوە.

لەناو لیستی سزا نوێکانی ئەمریکادا لەسەر ئێران، ناوی “ئەبو فەدەک” لەگەڵ ئەحمەد مروری کەسایەتی ناو فەیلەقی قودس و محەمەد موخبەر، بەڕێوبەری دامەزراوەی ئیمامدا هاتبوو.

دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، عەبدولعەزیز ئەلمحەمداوی وەک جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هەڵبژێردرابوو، کە دەکاتە هەمان پۆستی ئەبومەهدی موهەندیس.

لە ساڵانی پێشودا کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لیستی سزاکانی بڵاودەکردەوە، تەنها کەسانی ئێرانی بوون، بەڵام لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ئەمە دووەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبییە دەخرێتە لسیتی سزاکانەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە هەولێر لەسەر خواردنی سەروپێ شەڕەتەقە ڕویدا

بابەتی دواتر

ئێران مانۆڕی سەربازیی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەکات و ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە. لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک…
Total
0
Share