د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە وڵاتانی لوبنان، ئوردن و قەتەر، گیریانخواردوە بەهۆی رەوشی ئەمنیی ناوچـەکە، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق گفتوگۆمانکرد داوامانلێکرد کە بەزوویی چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە.

دەشڵێت، وەزیر بەڵێنیدا کە بەخێرایی کاری جددی بکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی فرۆکەخانەی وڵاتانی دراوسێ هاوڵاتییان بگەرێێننەوە، هەروەها باسی لەوەشکرد ئێستا بەگوێرەی ئاماژەکانی ئەمنی لەکاتە پێویستەکان فرۆکەخانەی بەسڕرە کراوەدەبێت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییان.

د. بڕیار رەشید دەڵێت، بەردەوام لەسەر هێڵ دەبین لەگـەڵ هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ گەڕانەوەی سەلامەتیی هاوڵاتییانی هەرێم، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە پەیوەندی بە واتساپی نووسینگەی ئێمەوە بکەن 07702071414 زانیارییەکانی خۆیان بگەیەنن بەمەبەستی پێدانی بە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتانە و ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی راگەیاند

هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسێتی راگەیاند و رەخنەی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share