حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەركیان پاراستنی ئاسایش و ئارامییە و لایەنگری ھیچ ھێز و لایەنێك نابن.
حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، “ئەركی حكومەتی عێراق لە بەرامبەر خۆپیشاندەران تەنها پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گیانی خۆپیشاندەرانە كە ئەو ئەركەش لەلایەن پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكانەوە جێبەجێدەكرێت”.
ڕاشیگەیاند، “حكومەتی عێراق لایەنگری ھیچ هێز و لایەنێك ناكات و پەیوەندی بە كێشە و ئاڵۆزییە سیاسییانەوە نییە و هێزە ئەمنییەكان ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن كە پاراستنی سەرجەم هاوڵاتییانە”.