وەزارەتی پلاندانانی عێراق: %41.6ی دانیشتووانی عێراق و هەرێم سینگڵن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامی بنەڕەتیی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان، %41.6ی دانیشتووانی عێراق و هەرێم سینگڵن و %54.01ی دانیشتووان هاوسەردارن.

ئەمڕۆ 24ی شوباتی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بنەڕەتیى سەرژمێریی گشتی ئاشكراكرد و رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم شەش ملیۆن و 503 هەزار کەسە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 3% بەرزبووەتەوە و، دانیشتووانی هەرێم 15%ى دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاری حکومەتی داهاتوو بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابوری هەموو ناوچەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی…
Total
0
Share