ئەمڕۆ سێ بەرەی جیاواز لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

سێ ڕەوتی جیای سیاسیی عێراقی بڕیاریانداوە ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، ئامانجی هەر لایەك جیاوازە، لە پێكهێنانی حكومەتەوە تا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ڕەتكردنەوەی پشكپشكێنە.

هەریەك لە چێوەی هەماهەنگی، ڕەوتی سەدر و هێزە مەدەنی و دیموكراسییەكان بڕیاریانداوە ئەمڕۆ هەینی لە سێ ناوچەی جیاوازی بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئامانج لە خۆپیشاندانی لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی لیژنەی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكەدا هاتووە، “لەپێناو خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانییە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانەكانی، كارەبا و بارگرانیی ژیانی هاوڵاتییان ببێتەوە.
داواشی لە هاوڵاتییانی عێراق كردووە بەشداری تێدابكەن كە كاتژمێر 5ی پاش نیوەڕۆ لە نزیك ناوچەی سەوز دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر كە نزیكەی دوو هەفتەیە مانگرتنیان لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێكردووە و بەردەوامن، ئەوانیش خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
ساڵح محەمەد عێراقی، كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە، لە تویتێكدا داوای لە شوێنكەوتووانی ڕەوتەكەی كردووە ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

بەرەی سێیەم لایەنە مەدەنی و دیموكراسی و ڕێكخراو و بزوتنەوەكانی تشرین-ە كە بڕیاریانداوە كاتژمێر 6ی ئێوارە لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share