عێراق لە ریزبەندیی یەکەمی هاوردەکارانی دانەوێڵەیە لە تورکیاوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی دانەوێڵە، پەلەوەری و بەرهەمەکانی تورکیا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025ـدا، عێراق لە ریزبەندیی یەکەمدایە لەڕووی هاوردەکردنی دانەوێڵە لە تورکیاوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، قەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە، رۆنی رووەکی، بسکیت، بەرهەمی شەکر و کاکاو لە تورکیا، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، یەکەمین هەناردەکاری دانەوێڵەی تورکیا بووە، بە بەهای 539.1 ملیۆن دۆلار، ئەمریکاش بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمدا دێت.

جێی ئاماژە بۆکردنە، عێراق بە یەکێک لە سەرەکیترین هاوردەکاری بەرهەمەکانی تورکیا دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share