بازرگانیی عێراق: زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە لە مێژووی عێراقدا

وەزارەتی بازرگانی عێراق، سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش ملیۆن و 302 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، “ئەو بڕە زۆرترین بڕی وەرگیراوی گەنم بووە لە مێژووی عێراقدا”.

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دوو بژاردەی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڕی زیادەی گەنمیش ئاشکراکرد و وتی عێراق ئاستی خۆبژێووی تەواوەتی بەدەستهێناوە، بۆ ماوەی سێ مانگ عەمبارکردنی ستراتیژی هەیە، جگە لە ملیۆنێک و نیو تۆن گەنمی زیادە لە سەروو پێویستییەوە و بیرۆکەیەک هەیە بۆ هەناردەکردنی ئەو بڕە زیادەیە بۆ وڵاتانی دراوسێ، یاخود گواستنەوەیان بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەرزی رابردوو بڕی گەنم لە بازاڕدا 5 ملیۆن و 194 هەزار تۆن بووە، بەڵام ئەم وەرزە یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن زیاترە لە وەرزی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی هەواڵگری: ئەمریكا تاوتوێی گواستنەوەی سەربازانی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات

هەڕەشە بەردەوامەكانی سەر (ناوچەی سەوز) لە بەغداد، هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای داوە تاوتوێی بژاردەی گواستنەوەی ژمارەیەكی زیاتری هێزەكانی…
Total
0
Share