كەشناسیی هەرێم پێشبینی خۆڵبارین و جێگیریی پلەكانی گەرما دەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی جێگیر دەبن، ئەگەری خۆڵبارینیش لە هەندێك ناوچە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

خێرایی با لەسەرخۆ و لەنێوان (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

دەربارەی پلەكانی گەرماش كەشناسیی هەرێم دەڵێت، نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ-ش بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک بەهێزبوونی هەیە.

هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێرایی با-ش لەسەرخۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 42
دهۆک: 40
کەرکوک: 44
زاخۆ:41
هەڵەبجە: 43
سۆران: 41
راپەرین: 41
گەرمیان: 46

بابەتی پێشتر

دانەغاز: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو قازانجمان بەڕێژەی 82٪ زیادیکردووە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی دوای ناسناوی سوپەری ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share