دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چالاکیی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت کە چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازاردا کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت”.

دەشڵێت، “ئەمساڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

باس لەوەشدەکات، “مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌، دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share