بەهۆکارێکی نادیار.. درێژیی ڕۆژ زیادیکردووە و کاریگەرییەکانی مەترسیدارن

کاتژمێرە ئەتۆمییەکان هاوشانی پێوانە گەردوونییەکانی دیکە دەریدەخەن، ڕۆژ بەشێوەیەکی لەناکاو درێژبووە، زانایان تا ئێستا هۆکارەکەی نازانن و باس لە کاریگەرییەکانی دەکەن لەسەر لایەنە جیاوازەکان.

پێگەی ساینس ئاڵێرت بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێری ئەتۆمی کە تایبەتە بە پێوانی چالاکییەکانی گۆی زەوی “خولانەوە بەدەوری خۆی و سووڕانەوە بەدەوری خۆر”، درێژبوونی ڕۆژی بەشێوەیەکی لەناکاو تۆمارکردووە، ئەوەش تەنیا کاریگەریی لەسەر ئەو کاتژمێرە نابێت کە لە ژیانی ڕۆژانەدا کاریپێدەکرێت، بەڵکو کاریگەرییەکەی بەشێکی زۆر لە تەکنیکەکانی ئێستا دەگرێتەوە لەوانە “GPS”.

لە چەند دەیەی ڕابردوودا خێرایی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا زیادیکردووە، ئەوەش هۆکارە بۆ کورتبوونەوەی ڕۆژ و لە مانگی ڕابردووشدا زەوی کورتترین ڕۆژی لە مێژوویدا تۆمارکرد.

بەڵام ئەو گۆڕانکارییەی ئێستا تۆمارکراوە هۆکارەکەی نازانرێت و زانایان باس لەوەدەکەن، گۆڕانی کات و ماوەی تەواوکردنی خولێکی تەواوی زەوی بەدەوری خۆیدا، کاریگەریی دەبێت لەسەر بومەلەرزە، تۆفانەکان، هەڵکشان و داکشانی دەریا و زەریاکان، لەسەروو هەمووشییەوە کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرگەهەوای زەوی، هەروەها کاریگەری لەسەر توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان و بارانبارین دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوای هەڵپەساردنی گفتۆگۆکان.. چین: دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتیی ئەنجامەکان هەڵبگرێت

بابەتی دواتر

مەترسییەکە جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.. هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share