“مێشک لە دەفرێکدا”.. زانایان خانەکانی مێشک دروستدەکەن کە توانای بەرنامەڕێژکردنی هەیە

لەگەڵ ئەوەی بواری زانستی ئەلیکترۆنی زۆر پێشکەوتووە لەسەر بنەمای زیرەکیی دەستکرد، بەڵام هێشتا دوورە لەوەی کۆمپیوتەرێک ھاوشێوەی مێشکی مرۆڤ دروستبکرێت، ئەندامێک کە کێشی کەمێک زیاترە لە کیلۆگرامێک و توانای ئەنجامدانی ملیارەھا حیساباتی ھەیە لە چرکەیەکدا.

بەڵام بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن، پێدەچێت پێشکەوتنێک لە رێگەی “تێکەڵکردنی” عەقڵی مرۆڤ لەگەڵ کۆمپیوتەرێکدا ئەنجامی سەرکەوتووی هەبێت.

تۆڕەکە دەڵێت، توێژەرانی بواری جینۆمیک و زانستی دەمار توانیویانە خانە دەمارییەکان پەرەپێبدەن بەجۆرێک کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی “کۆمپیوتەرە بایۆلۆجیەکان” کە وزە پاشەکەوت دەکەن.

بیرۆکەکە ئەوەیە کە خانەکان بەکاربهێنرێت بۆ ئەنجامدانی کاری پرۆسێسەری کۆمپیوتەر.

تۆڕەکە دەڵێت، پلانەکە لە کۆتاییدا بەکارهێنانی ئۆرگانیۆیدی مێشکە بۆ دروستکردنی “کۆمپیوتەرە بایۆلۆجیەکان” کە رکابەری کۆمپیوتەرە سوپەرەکانی ئەمڕۆ دەکەن و دەتوانێت شۆڕشێک لە پشکنینی دەرمانسازی بۆ نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر بکات.

گۆڤاری Neuroscience news  باس لەوە دەکات کە   توێژەرانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز بە سەرۆکایەتیی دکتۆر برێت کاگان، سەرۆکی زانایان و توێژەرانی تاقیگەی کۆرتیکاڵ لە مێلبۆرن، کار لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژەی DishBrain یان “مێشک لە دەفرێکدا” دەکەن، کە تێیدا “خانەکانی مێشکی مرۆڤ دروستدەکرێن بەشێوەیە دەتوانرێت بەرنامەداڕێژراو” بکرێن.

لە بابەتێکدا کە لە رۆژنامەی Frontiers in Science بڵاوکراوەتەوە، تیمەکە نیشان دەدات کە چۆن کۆمپیوتەرە بایۆلۆژییەکان دەتوانن لە کۆمپیوتەرە ئەلیکترۆنییەکانی ئێستا باشتر بن بۆ کارپێکردن بە بەکارهێنانی بەشێکی کەم لەو کارەبایەی کە کۆمپیوتەر و سێرڤەری ئەمڕۆ پێویستی پێیەتی.

تیمەکە 50 هەزار خانەی مێشکیان هەیە کە لە خانە بنەڕەتییەکانەوە گەشەیان کردووە، بەڵام ئامانجیان ‘دروستکردنی’ 10 ملیۆن دەمارەخانەیە، کە هاوتای ژمارەی دەمارەکانی مێشکی کیسەڵێکە.

ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای مێشکی مرۆڤ زیاتر لە 80 ملیار دەمارەخانەی هەیە.

مێشکمان دەتوانێت زیاتر لە ملیۆن هێندەی توانای کۆمپیوتەرێکی ئاسایی ماڵەوە زانیاریی هەڵبگرێت بە بەکارهێنانی چەند واتێک وزە.

لەبەرامبەردا، سۆفتوێرەکانی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە 15 هەزار مێگاوات بەکاردەهێنن، کە بەشێکی زۆری لە دەیان وێستگەی کارەبای خەڵوزەوە بەرهەمدەهێنرێت.

گۆڤارەکە دەڵێت برێت و هاوکارەکانی لە تاقیگەی کۆرتیاڵ پێشتر نیشانیانداوە کە کۆمپیوتەری بایۆلۆجی لەسەر بنەمای خانەکانی مێشکی مرۆڤ ئەگەری هەیە سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.

تیمەکە دەڵێن توانیویانە ئەو خانانەی لە تاقیگەدا گەشەیان کردووە “فێری” بکەن “یاری پۆنگ” بکەن، ئەمەش واتە “جۆرێک لە زیرەکی” نیشان دەدەن.

برێت دەڵێت: “ئەم بوارە نوێیەی کۆمپیوتەری داینامیکی بەڵێنی پێشکەوتنی بێ وێنە دەدات لە خێرایی کۆمپیوتەر، هێزی پرۆسێسکردن، کارایی داتا و تواناکانی هەڵگرتن – هەموو ئەمانە بە وزەی کەمتر.”

هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت یارمەتیی زاناکان بدات بتوانن باشتر لێکۆڵینەوە لە ئۆرگانیۆیدەکانی مێشک بکەن کە لە پێست یان نمونەی بچووکی خوێنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی تێکچوونی دەمار بوون وەرگیراوە، وەک نەخۆشیی زەهایمەر، هەروەها پشکنین ئەنجام بدەن بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە هۆکارە بۆماوەییەکان و دەرمان و ژەهرەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر ئەم حاڵەتانە هەیە.

بابەتی پێشتر

کەسێک دوای 40 ساڵ لە زیندانکردنی دادگا بێتاوانیی سەلماند

بابەتی دواتر

فەرمانگەیەکی کارەبا پێویستی بە کارمەندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share