ڤیدیۆ.. چەند ڕۆبۆتێک دروستکراون کارەکانی ماڵەوەت بۆ دەکەن

 

کۆمپانیای Dyson نمونەی سەرەتایی لە چەند ڕۆبۆتێکی نمایشکردووە کە تایبەتە بە ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە ئەندازیارانی کۆمپانیاکە ژمارەیەک ڕۆبۆتیان دروستکردووە و نمونە سەرەتاییشیان نمایشکراوە، کە دەتوانن کارەکانی ماڵ پاککردنەوە ئەنجامبدەن و ئەو کارانەی بەشێوەی ڕۆتینی لە ماڵەوە دەیکەیت ڕۆبۆتەکا ئەنجامی دەدەن.

ئەو ڕۆبۆتانەی نمایشکراون، یەکێکیان قۆڵی دەستکردی هەیە لەگەڵ گسکی کارەبایی بۆ پاککردنەوەی ناوماڵ، هەروەها ڕۆبۆتێکی دیکەیان توانایەکی باشی هەیە بۆ هەڵگرتن و جوڵاندنی قاپەکان و شتن و ڕێکخستنیان، یەکێکی دیکە لە ڕۆبۆتەکان توانای کۆکردنەوەی هەر کەلوپەلێکی زیادەی هەیە لەناوماڵدا وەک یاریی منداڵان و بوکەڵە و هەر شتێکی بچوکی دیکە.

بەپێی ئەندازیارانی دیزاینکردنی ئەو ڕۆبۆتانە، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2030دا دەتوانێت ڕۆبۆتەکان بخاتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، کۆمپانیاکە 250 ئەندازیاری تەیبەت بە تەکنەلۆژیای ڕۆبۆت دامەزراندووە و ڕاشیگەیاندووە لە پێنج ساڵی داهاتوودا 700 ئەندازیاری دیکە دادەمەزرێنێت.

کۆمپانیای Dyson بڕی 750 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە تەرخانکردووە.

بابەتی پێشتر

ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە كوژرا ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دووەم ڕۆژی دیداری یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share