لەدوای مانگێک لە دەرچوونی تۆڕی کۆمەڵایەتی سریدز بە چی گەیشت؟

ماوەی مانگێک تێپەڕدەبێت بەسەر کەوتنەکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی سریدز کە کۆمپانیای مێتا خاوەندارێتی دەکات، بەڵام لەبری بەرەوپێچشوون کشانەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتاکانی پێگەی سمیلەر وێب، لە دووەم رۆژی دەستبەکاربوونی سریدز 49 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەبوو، بەڵام دواتر ژمارەکە بۆ نۆ ملیۆن بەکارهێنەر کەمبووەوە، هاوکات لە سەرەتادا بەکارهێنەر 14 خولەک لە تۆڕەکەدا دەمایەوە بەڵام لە ئێستادا بۆ 2.3 خولەک کەمبووەتەوە.

هاوکات پێگەی سێنسۆر تاوەر بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکان بە رێژەی %82 کەمیانکردووە، لە سەرەتادا وا چاوەڕوان دەکرا ببێتە جێگرەوەی تویتەر، بەڵام وا پێدەچێت نەتوانێت ئەو هەنگاوە بنێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سعودیە داوا لە هاوڵاتییانی دەكات لوبنان جێبهڵێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share