نانسی پیلۆسی: ڕێگەنادەین چین تایوان گۆشەگیر بكات

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن چین تایوان گۆشەگیربكات، هاوكات هۆشداریی توند بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش دەدات.

نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ژاپۆن ڕایگەیاند، پەیوندییەكانمان لەگەڵ چین لەسەر بنەمای ڕەخساندنی ئاشتییە لە تایوان و ڕێگەنادەین تایوان گۆشەگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاند، تایوان لە ئێستادا لە ڕووی دیموكراسی و ئابورییەوە پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەسەردانێك گەیشتە تایوان و چین هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی دەكرد.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

هادی عامری و موقتەدا سەدر كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share