سەرۆک وەزیرانی چین: دەمانەێت ببینە هاوبەش نەک رکابەری ئەمریکا

لی کیانگ، سەرۆک وەزیرانی چین لە میانی دیدارێکدا لە پەکین لەگەڵ جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ واشنتۆندا ببنە هاوبەش نەک نەیار.

سەرۆک وەزیرانی چین ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ سەردانەکەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کراوە و دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن بەرەو باشتربوون هەنگاوبنێن”.

لای خۆیەوە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردوە و ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەو پەیوەندییانە تەنها لە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ و راشکاوانەوە دەتوانێت بەرەو پێشەوە ببرێن”.

پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، جانێت یێڵن لە میانی سەردانە دوو رۆژییەکەیدا بۆ چین لەگەڵ هی لیفنگ، سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیۆنی دارایی ناوەندی چین (CFC) لە گوانگژۆ کۆبوونەتەوە و هەردوولا رازیبوون بەوەی گفتوگۆی چڕ و پڕ سەبارەت بە گەشەسەندنی هاوسەنگ ئەنجام بدەن.

ئەم سەردانەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەبێتە دووەم سەردانی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بۆ چین کە تێیدا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی دارایی و باڵای ئەو وڵاتە سەبارەت بە پرسی گەشەسەندنی هاوسەنگ ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share