تورکیا دەیەوێت رێگری لە چوونی کەشتی جەنگی بۆ دەریای رەش بکات

تورکیا دەیەوێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی مۆنترۆدا سنوورێک بۆ تێپەڕاندنی کەشتییە جەنگییەکانی وڵاتانی دەرەوەی دەریای ڕەش بسەپێنێت.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا رایگەیاندووە کە دەیانەوێت لە رێگای ڕێککەوتننامەی مۆنترۆوە رێگری لە چوونە ناوەوەی کەشتی جەنگی وڵاتانی دەرەوەی سنووری دەریای رەش بکەن.

ڕێککەوتننامەی مۆنترۆ لە ساڵی 1936 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تایبەتە بە کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییە ستراتیژییە گرنگەکەی نێوان دەریای ڕەش و دەریای ناوەڕاست، هاوکات ئەو رێککەوتننامەیە ڕێگە بە تورکیا دەدات ڕێگری بکات لە تێپەڕبوونی کەشتییە جەنگییەکان بە گەرووەکانی داردانێل و بۆسفۆردا.

ئەنکەرە ئەم هەنگاوەی بە پێویستی دەستەبەرکردنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە دەریای ڕەشدا لێک دایەوە و پیشتریش وەزارەتی بەرگری تورکیا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ئەو رێککەوتننامەیە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی ئاسایش لە گەرووەکاندا.

بابەتی پێشتر

سودانی بەرەو قاهیرە بەڕێكەوت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share