حكومەتی عێراق بڕە پارەیەكی بۆ پتەوكردنی سنوورەكانی تەرخانكرد

حكومەتی عێراق بڕیاریدا 30 ملیار دینار بۆ پتەوكردنی سنوورەكانی نێوان عێراق و توركیا تەرخانبكات بەمەبەستی دروستكردنی بنكەی سەربازی و دابینكردنی كەرەستەی سەربازی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچووە و تێیدا باس لە دۆخی ناوخۆی عێراق كراوە و پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دەستپێكردنی دیالۆگی نیشتمانی كراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا 30 ملیار دینار بۆ پتەوكردنی سنوور تەرخانبكرێت لەو ڕێژەیەش 20 ملیار دینار بۆ دروستكردنی بنكە و 10 ملیار دیناریش بۆ كەرەستەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور تەرخاندەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی دارایی عێراق 42 ملیار دینار بۆ هێزەكانی پاسەوانی سنوور تەرخاندەكات بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
Total
0
Share