گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستیان پێكردەوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی فۆتۆ: Google

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم-ەوە دەستپێدەكەنەوە و فڕۆکەخانەی سلێمانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ خشتەیەکی گەشتەکانیان پێنەگەیشتووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی بڵاویکردەوە، “گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكەنەوە”، لەکاتێکدا پێشتر تورکیا بۆ ماوەی دوو هەفتە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت.

فرۆكەوانیی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هەفتانە لەنێوان عێراق و توركیا، حەوت گەشت بۆ هەر لایەكیان ئەنجام دەدرێت”.

سەبارەت بە فڕۆكەخانەكانی هەرێم، تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوەڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “گەشتەکان دەستیانپێکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین چ فڕۆکەخانەیەک دەگرێتەوە و خشتەی گەشتەکان چۆنن، چاوەڕێی خشتەی گەشتەکانین پێمانبگات”.

لە ماوەی پێشوودا دووجاری دیکە دەستپیکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا ڕاگەیەنرا، بەڵام تورکیا یەکلایەنە گەشتەکانی ڕاگرت و هۆکارەکەشی بۆ ڕێكاری تەندروستیی پێویست بۆ ڕوبەروبوونەوەی كۆرۆنا گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پێشتر

'تاكتیكێكی ئەمنیی نوێ بۆ دەستگیركردنی سەرانی داعش' ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

عێراق لە ڕیزبەندی 65ەمینی وڵاتانی برسی-دایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share