دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا
كاركردن بە سێ یاسای گرنگ راگیران

دادگای فیدراڵیی عێراق بەهۆی چەند سكاڵایەكەوە بڕیاریدا بەراگرتنی جێبەجێكردنی هەرسێ یاسای لێبووردنی گشتی، یاسای باری كەسی و یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەكانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “بەهۆی پێنج سكاڵاوە كەلەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە كراوە، جێبەجێكردنی هەرسێ یاسای لێبووردنی گشتی، یاسای باری كەسی و یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەكانیان رادەگرین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە،”راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكان تاوەكو ئەو كاتە دەبێت كە ئەو سكاڵایانە یەكلاییدەكرێنەوە كە لەسەر تێپەڕاندنی یاساكان تۆماركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم: دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە رێگای فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرەوە…
Total
0
Share