بەهۆی پێكدادانی ڕووبەڕووی دوو ماتۆڕەوە دوو كەس مردن

پێكدادانی ڕووبەڕووی نێوان دوو ماتۆڕسكیل بووەهۆی گیانلەدەستدانی هەردوو شۆفێرەكە.

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كە ئەمڕۆ شەممە لە حللـە ڕوویدا، دوو ماتۆڕسكیل ڕووبەڕوو بەریەككەوتن و شۆفێری هەردووكیان مردن.

پۆلیسی هاتوچۆی بابل دەڵێت، شۆفێری یەكێك لە ماتۆڕسكیلەكان كارمەندی ئەمنییە و بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام شۆفێرییكردووە و خۆی كێشاوە بە  ماتۆڕسكیلی دووەمدا كە شۆفێرەكەی “مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ” بووە و بەهۆی بەهێزیی پێكدادانەكەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هاتوچۆی بابل، شۆفێرەكەی دیكە لە كاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share