بە وێنە.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی برینداربوون

لە ڕانیە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا، بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە برینداربوون.

ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین لەبارەیەوە دەڵێت، ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە ترافیکی نەورۆز لە ڕانیە ڕوویدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا پیک ئاب هایلۆکس و شۆڤرلێت تاهۆدا ڕوویداوە و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون كە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخەین

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share