وەزارەتی ڕۆشنبیری: ڕێگە نادەین چاوپێکەوتن لەگەڵ بکوژی ژنان بکرێت

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بڕیاری سنووردارکردنی ڕووماڵی میدیایی تاوانەکانی کوشتنی ژنان و ئەو پرسانەی کاریگەریی نەرێنیان لەسەر ژنان هەیە دا، بەپێی بڕیارەکە نابێت چاوپێکەوتن لەگەڵ بکوژەکانیشدا بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ژمارەیەک لە  ئەندامەکانی ناو گروپی کاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆریی کۆمەڵایەتیی شاری سلێمانی سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیان کرد.

نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ژمارەیەک داواکارییان لە یاداشتێکدا ئاراستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد، داواکاریی ڕێکخراوەکان پەیوەستبوو بە پرسی ڕووماڵی میدیاکان و چۆنیەتیی ڕووماڵ لەسەر پرسی ژنان و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کرد لەلایەن وەزارەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاردراوە، سنوور دابنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کۆمەڵگا و پرسەکانی ژنان هەیە.

هەروەها بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی میدیایی لەگەڵ تۆمەتبارانی دۆسیەکانی کوشتنی ژنان کە هاندان و کار ئاسانی دەکات بۆ توندوتیژی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
Total
0
Share