قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری كۆبوونەوە

جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێمی كوردستان لەقەڵاچوالان پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.

لەكۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان لەپێناو سەقامگیریی زیاتری ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی لەیاسا دەرچووان كرا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێم وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی كوردستان كە دڵسۆزانە و لێبڕاوانە كاردەكەن و ڕایگەیاند، جێگای پێزانین و دەست خۆشییە كە دەزگایەكی وەھا نیشتمانی بەردەوام لەكاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و پشتیوانی و ئامادەیی خۆی بۆ سەرخستنی كارەكانیان دووپاتكردەوەو پێشی ڕاگەیاندن كە لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵك و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا سڵ لەكەس نەكرێتەوە و ڕێگاش نادرێت ھیچ كەسێك لەسەروو یاساوە بێت.

لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی ڕوونیكردەوە، ھەموو ھەوڵ و كۆششێكیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلان و مەرامێكە كە ژیان لە خەڵك تێكبدات و راِیگەیاند ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێم وەك دەزگایەكی پابەند بە بنەما و یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان، نیشتمانییانە ئەركەكانی سەرشانی ڕادەپەڕێنێت و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی گشتی و ئارامیدا لەئەركدان و ھەر ھەنگاوێكیش بنرێت لەپێناو خزمەتی گشتی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمدا دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڤایناڵدوم لە لووتکەوە بۆ یاریزانێکی نەخوازراو

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share