دوو كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لە سیتەك دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لە سنووری گوندی تەگەران دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سنووری گوندی تەگەران لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەكەوە دوو كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی لە سنوورەكە دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر تراكتۆرێك و عەرەبانەیەك داری بڕدراوەدا گرتووە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
Total
0
Share