کەیسی ئەو کچە خوێندکارەی لاسایی مامۆستاکەی دەکردەوە بەکوێ گەیشت؟

تۆڕی میدیایی ئێستا، زانیاریی ورد لەسەر شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کچە خوێندکارەکەی کەرکوک و کەیسەکەی بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کچە خوێندکارەکە دۆزراوەتەوە و بانگی کەسوکاری کراوە، لیژنەیەک لەگەڵیان کۆبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دایکی کچەکە وتوویەتی، ئاگاداری ئەو ڤیدیۆیە نەبووە و میوانیان هاتووە کە هاوتەمەنی کچە خوێندکارەکەیان لەگەڵ بووە، یارییان کردووە و ئەم گرتە ڤیدیۆیەیان تۆمارکردووە و بۆ یەکتریان ناردووە، دواتر بەمشێوەیە بڵاوبووەتەوە.

ئێستا ئەوەشی زانیوە، خانەوادەی کچە خوێندکارەکە بڕیاریانداوە داوای لێبوردن لە خوێندنی کوردیی کەرکوک و مامۆستاکە بکەن، هەر بۆیە کچەکە گوڵی پێشکەشی مامۆستایانی خوێندنگەکە و بەتایبەت مامۆستای ئەو وانەیە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ: گوماندەکرێت حزبێکی دیاریکراو لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بێت بۆسەر میدیاکانی سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایدەگەیەنێت، حکومەت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بکەرانی پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرابکات، گومانیشدەکرێت…
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كان ‏سبه‌ینێ له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا باران…
Total
0
Share