نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لەمساڵدا تووشی قەیرانی خۆراک نابێت

نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، نرخی گەنم لە جیهاندا بەڕێژەی 45% بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، جەختیکردەوە عێراق لەمساڵدا ڕووبەڕووی قەیرانی خۆراک نابێتەوە.

سەلاح حاج نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دڵنیاییدا لەوەی عێراق لە ساڵی 2022دا تووشی قەیرانی خۆراک نابێت.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی وشکبوونەوە و کەمئاوییەوە زیاتر لە هەزار خێران لە باشووری عێراق شوێنەکانی خۆیان بەجێهێشتووە، جەختی لە پێویستیی پلانێکی ستراتیژی کردەوە لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا.

نوێنەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی وتی، “عێراق خاوەنی سێ ملیۆن تۆن گەنمە، لەکاتێکدا خۆی پێویستی بە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە، ئەو بڕەی کەمە تا کۆتایی ئەمسداڵ عێراق دەیکڕێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “گەنم لە بازاڕەکانی جیهاندا هەیە بەڵام نرخەکەی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 45% بەرزبووەتەوە، هەرچەندە لە مانگی ئایار و حوزەیراندا نرخەکەی بەڕێژەی 4-2% دابەزیوە بەڵام هێشتا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ئاستێکی بەرزدایە.

سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی عێراق وتی، دەکرێت بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بکرێت و پێداویستیی ناوخۆی پێ پڕبکرێتەوە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی 2019 و 2020 عێراق 5.5 ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە ئەوەش لە پێداویستییەکانی ناوخۆ زیاترە.

باسی لە کاریگەرییەکانی سەر زیادکردنی بەرهەمی گەنمی کرد، کە کەمی ئاو و وشکە ساڵی ڕێگرن لە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی گەنم، بەهۆی ئەوەی عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوای لەسەرە.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەران چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

ئەمینداری یەکگرتوو: ئەو دۆخەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و حکومەتی روسیا…
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سوریا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە سوریا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share