ئەمڕۆ بانكی ناوەندی 272 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

بانكی ناوەندی نزیكەی 272 ملیۆن دۆلاری بە نرخی 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشت و زۆرینەی بۆ حەواڵە بووە.

بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 271 ملیۆن و 933 هەزار و 324 دۆلاری فرۆشت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە كە 148 ملیۆن دۆلاری فرۆشتبوو، ئەمڕۆ فرۆشی دۆلار بە رێژەی 47.28% زیادیكردووە.

ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بە نرخی 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتوویەتی، زۆرینەی بۆ حەواڵە بووە كە 234 و ملیۆن و 233 هەزار دۆلار بووە، تەنها 37 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە شێوەی كاش فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

20000 درەختی داربەڕوو لە ئەزمەڕ دەچێندرێن

بابەتی دواتر

خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى نه‌وت دابه‌زی

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت زیاتر له‌ دۆلارێكى ‏لێكه‌مبووه‌وه‌.‏ به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ…
Total
0
Share