دەستەی دادوەری پێداچوونەوەی بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن تەواوکرد

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیان بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانەوە پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گیراون تەواوکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی تانەکان 853 تانە بوون.

بڕیارە دوای ئەم قۆناغە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی بکات بە مەبەستی پەسەندکردنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share